لەرۆژانی جەژندا 69 منداڵ لەشاری سلێمانی لەدایك بوون




تایبەت " تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی سێ‌ رۆژی جەژنی ڕەمەزان 339 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركارییان كردووە لەشاری سلێمانی و  98 نەخۆشیان داخڵی نەخۆشخانە كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

هەر بە پێی هەمان ئامار لەرۆژانی جەژندا 69 منداڵ لەدایك بوون كە 46 یان بەشێوەی سروشتی و 23 یان بەنەشتەرگەری لەدایك بوون و لەو ژمارەیە 37 منداڵیان كوڕ بوون و 32 یان كچ بوون و دوو حاڵەتی دووانەش تۆماركراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 642 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:42:01/06/2020