ئاگاداری بۆ سەرجەم كۆمپانیای بواری دەرمان



تایبەت " تەندروستی"

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری دەرمان دەكات لەماوەی حەوت رۆژدا سیڤی تایبەت بە كۆمپانیاكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندنیان بۆ بەشداری كردنیان لەتەندەری دابینكردنی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم زانیارییانەی خوارەوەی تێدا بێت:
1- مۆڵەتی وەزارەتی تەندروستی (بەسەرنەچووبێت).
2- پشتگیری بەرێوبەرایەتی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
3- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
4- تایبەتمەندی.
5- كاری لەپێشینە لەگەڵ كەرتی گشتی و تایبەت.
6- بریكارنامەی فەرمی لەكۆمپانیای وەبەرهێن ئەگەر هەبێت.
7- ستۆكی ئایتمەكان لەكۆگاكانیان.
8- ئەژماری بانكی كۆمپانیاكان.

تێبینی/ لەكاتی هەر هەڵەیەك لەخاڵەكانی (4،5،6،7،8) كۆمپانیا دووردەخرێتەوە لەبەشداری كردن لەپرۆسەكە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1590 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:43:20/04/2020