ئاگاداری بۆ فرۆشتنی ژمارەیەك تەختەی ژێر دەرمان
تایبەت " تەندروستی"
بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لیژنەی فرۆشتن و بەكرێدان بۆجاری یەكەم زیادكردنی ئاشكرا ئەنجام دەدات بەمەبەستی فرۆشتنی 1000 تەختەی ژێر دەرمان لەماوەی 15 رۆژ دوای رۆژی بڵاوبونەوەی ئەم ئاگاداریە لەرۆژنامەدا كاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی لە بەرێوبەرایەتی كۆگای دەرمانی هەرێم.
ئەوكەسانەی ئارەزووی بەشداربوونیان هەیە ئامادەبن لەشوێن و كاتی ئاماژەپێكراو لەگەڵ هێنانی:
* دانانی بارمتەی یاسایی بە بڕی لە (%20) نرخی خەمڵێنراو.
* كریێ بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجی یەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.
- بۆ وەرگرتنی لیستی كەلوپەلەكان سەردانی بەشی كۆنترۆڵ و ئەمبارەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1025
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:25:21/01/2020