بەكرێدانی دوكان لەتەنیشت مەڵبەندی تەندروستی تەكیەی كاكەمەند



تایبەت " تەندروستی"

بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بۆجاری دووەم زیادكردنی ئاشكرا ئەنجام دەدات بەمەبەستی بەكرێدانی دوكانێك لەتەنیشت مەڵبەندی تەندروستی تەكیەی كاكەمەند لەماوەی 15 رۆژ دوای رێكەوتی بڵاوبونەوەی ئەم ئاگاداریە لەرۆژنامەدا كاتژمێر 11 سەرلەبەیانی لەمەڵبەندی تەندروستی تەكیەی كاكەمەند.

ئەوكەسانەی ئارەزووی بەشداربوونیان هەیە ئامادەبن لەشوێن و كاتی ئاماژەپێكراو لەگەڵ هێنانی:

*بارمتەی یاسایی بە بڕی لە (%20) نرخی خەمڵێنراوەكە.
* پێش ئەنجامدانی زیادكردنەكە سەردانی بەشی یاسای بەرێوبەرایەتی بكات بەمەبەستی بینینی شوێن و وەرگرتنی زانیاری.
* كریێ‌ بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجی یەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت و دەبێت پشتگیری ئاسایش بهێنێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 842 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:15:21/01/2020