لەرۆژانی پشوودا 409 منداڵ لەسلێمانی لەدایك بوون
تایبەت " تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەڕۆژانی پشووی ساڵی نوێ لە 25/12 تاوەكو 4/1/2020 لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فێركاری سلێمانی 409 منداڵ لەدایك بوون.
لەو ژمارەیە 215 منداڵیان كچ بوون و 194 منداڵیان كوڕ بوون و 276 منداڵ بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون.
هاوكات لەماوەیەدا لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری سلێمانی 6 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و یەك حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و گیان لەدەستدانی 5 منداڵ تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 495
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:23:08/01/2020