وەفدێكی زانكۆكانی ئێران سەردانی تەندروستی سلێمانی یان كرد


" تەندروستی "

د.سەفین ڕەسوڵ بەڕێوەبەری بەشی پلان و بەدواداچوون لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی دیكەی تەندروستی و هۆشیار ئیسماعیل بڕیاردەری لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی زانكۆكانی تەبرێز و وەلی عەسری وڵاتی ئێران كرا.

سەبارەت بە هاتنی وەفدەكەی زانكۆكانی ئێران و سەردانیان بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ، خالید ئەنوەر لێپرسراوی هۆبەی توێژینەوەی زانستی بە سایتی " تەندروستی " ڕاگەیاند: لەو كۆبونەوەیەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا سەبارەت بە دروستكردنی پردی پەیوەندی زانستی و كرداری بە ئامانجی ناردنە دەرەوەی خوێندكاران لە بوارە جیاوازەكان بۆ زانكۆكانی ئێران و سوود بینین لە توانای زانستی كەسانی شارەزا لە زانكۆكانی ئێران و هێنانیان بۆ هەرێمی كوردستان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 1975 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:13:06/11/2019