وەفدێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم سەردانی ئوردن یان كرد



تایبەت " تەندروستی "

وەفدێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم و دامەزراوەی خۆراك و دەرمان لە ئوردن و پتەوكردنی هاریكاری نێوانیان تاوتوێكرد.

وەفدێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم و ئەندامێتی د.سەباح نەسرەدین بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆك و بەرێوەبەری سندوقی پشتیوانی شێرپەنجە سەردانی دامەزراوەی خۆراك و دەرمانیان لەوڵاتی ئوردن كرد.

لەو دیدارەدا د.هایل محەمەد عبیدات بەرێوەبەری دامەزراوەی خۆراك و دەرمان لەئوردن ئامادەیی دامەزراوەكەی دەربڕی بۆ خستنەگەڕی سەرجەم توانا و پسپۆڕییەكانیان لەپێناو گواستنەوەی ئەزموونی وڵاتەكەی بۆ دامەزراندنی دەستەیەكی تایبەت بەكاروباری خۆراك و دەرمان و كەلوپەلی پزیشكی لەهەرێمی كوردستان.

ئەو لێپرسراوە ئوردنیە تەئكیدی كردەوە لەئامادەیی دامەزراوەكەی بۆ بەردەوام بوونی هاریكاری لەبواری چاودێری كوالیتی دەرمان و پێداویستە پزیشكیەكان و زامنكردنی كوالیتی و ئاسایشی خۆراك لەگەڵ مەشقكردن بەكارمەندانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم و پەرەپێدانی تاقیگەكان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی






ئه‌م بابه‌ته 1434 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:36:30/10/2019