وەفدێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق سەردانی سلێمانی یان كرد


" تەندروستی "

وەفدێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق سەردانێكی مەیدانیان بۆ بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەیەك ئەنجامدا بەمەبەستی پتەوكردنی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی هەرێم و بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و باشتركردنی شێوازی كاری كارمەندانی تەندروستی.

وەفدەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق پێكهاتبوون لە بەرێوبەرایەتی كاروباری هونەری و بەشی پیشە تەندروستیەكان و هۆبەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن و لەمیانی ئەو سەردانە مەیدانیەدا سەردانی د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و محەمەد عەلی محەمەد یاریدەدەری بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی شاریان كرد.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 1708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:59:21/10/2019