ئاگاداری بۆ دابینكردنی دەرمانی شێرپەنجە





تایبەت " تەندروستی "



بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری دەرمان دەكات هەڵدەستێت بە كڕینی برێك دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا بەرێگەی كەمگری سنووردار.

هەر كۆمپانیایەك بەپێی پەیوەندیدارێتی ئارەزوومەندە سەردانی بەشی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكات بەمەبەستی پێشكەش كردنی (C.V) ی تایبەت بە كۆمپانیا و لیستی ئەو دەرمانانەی دەتوانن دابینی بكەن و كاری هاوشێوە ئەگەر هەبێت و هەروەها بریكارنامەی هەر كۆمپانیایەكی ڕەسەن ئەگەر هەبێت.

دواكات بۆ هێنانی سیڤیەكان بەرواری 22/10/2019 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ دەبێت.

تێبینی- پێویستە ئەو كۆمپانیایانەی (C.V) پێشكەش دەكەن لەبڕوانامەی دامەزراندنی كۆمپانیادا دیاری كرابێت كە تایبەتمەندە لەبواری دەرمان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 751 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:59:16/10/2019