پشكنین بۆ ژمارەیەك خواردنگەی قوتابخانەكان كرا




تایبەت " تەندروستی "

دوای پێكهێنانی لیژنەیەكی نوێی پشكنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەپێناو سەلامەتی منداڵان و چاودێری كردنی خواردنگەی قوتابخانەكان، لیژنەی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی بەشێك لەخواردنگەی خوێندنگا و دایەنگە و باخچەی ساوایانی لەشاری سلێمانی كرد.

د.هەورامان نەسرەدین سەرپەرشتیاری لیژنەی پشكنین و بەدواداچوون لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: ئامانج لە بەدواداچوون و پشكنینەكانیان سەلامەتی و تەندروستیەكی باشی خوێندكاران و منداڵانە لەگەڵ دڵنیابوون لەو خۆراكانەی پێیان دەدرێت.

وتیشی:  وەك لیژنە ڕاپۆرتی كۆتایی ئامادەدەكەن و دوای ئەنجامی كۆتایی بەپێی سەرپێچییەكان و پابەندنەبوون بەڕێنماییە تەندروستیەكان سزای ئەو شوێنانە دەدرێت، كەپابەندی رێنمایەكان نەبوون.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:49:08/10/2019