ئاهەنگێك بۆ تووشبووانی نەخۆشی دەروونی سازكرا





تایبەت " تەندروستی "

لەڕۆژی جیهانی میوزیكدا نەخۆشخانەی دەروونی شەهید سەڵاحی موهەندیس بەهاوكاری بەشی هونەر و میوزیك لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ئاهەنگێكی تایبەتیان لەنەخۆشخانەكە سازكرد.


لەو ئاهەنگەدا چەندین گۆرانی وپارچە میوزیك  پێشكەش بەو نەخۆشانە كرا كە لەنەخۆشخانەی دەروونی شەهید سەڵاحی موهەندیس ماونەتەوە بەمەبەستی چارەسەركردن.

ئا: دڵسۆز ڕەزا - مەریوان جەمال
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1455 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:25:01/10/2019