هەڵمەتی كوتان دژی ئیفلیجی منداڵان دەستیپێكرد
تایبەت " تەندروستی "
بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و جێبەجێكردنی بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی بەهاوكاری هەریەك لەرێكخراوی UNICEF و رێكخراوی WHO هەڵمەتێكی نیشتمانی كوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان جێبەجێ دەكرێت بۆ منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ.
هەڵمەتی كوتان دژی ئیفلیجی منداڵان رۆژی 29/9 تاوەكو 3/10/2019 بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت و لەلایەن تیمە گەڕۆك و جێگیرەكانەوە ڤاكسینی دژی ئیفلیجی دەدرێت بەمنداڵانی تەمەن یەك رۆژ تاوەكو پێنج ساڵ.
هەڵمەتی كوتانی دژی ئیفلیجی منداڵان 252 هەزار و 828 مندال دەگرێتەوە لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و دەربەندیخان و چەمچەماڵ، هاوكات 658 تیم و 129 سەرپەرشتیار بەشداری هەڵمەتەكە دەكەن.
هەڵمەتەكە هەموو ئەو منداڵانە دەگرێتەوە كەپیشتر كوتانی رۆتین یان لەهەڵمەتی نیشتمانی تردا كوتراون، ئەم كوتانە هیچ زیانێكی لاوەكی نیە و بەرگری منداڵ بەهێزتر دەكات، تكایە منداڵەكانتانی لێ بێ بەش مەكەن و هاوكاری تیمەكانی كوتان بكەن لەپێناو تەندروستیەكی باشتر بۆ منداڵان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1244
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:45:29/09/2019