دوو شوێنی دیكە بۆ بینینی مناڵی نەخۆش لەسلێمانی دانرا





تایبەت " تەندروستی "

لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان و كارئاسانی بۆ كردنیان بۆ بینینی منداڵە چاوگەشەكان لەكاتی نەخۆش كەوتنیان، نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری دوو شوێنی دیكە بۆ بینینی منداڵی نەخۆش لەكاتی بەیانیان تەرخان دەكات.

نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكات لەمەودوا لەكاتی دەوامی بەیانیان پزیشكی پسۆڕی منداڵان لەسەنتەری پزیشكی خێزانی ئیبراهیم ئەحمەد و مەڵبەندی تەندروستی عەلی كەمال نەخۆشی منداڵ دەبینن.

داوا لەهاوڵاتیانی بەرێز كراوە سەردانی ئەو دوو شوێنە بكەن لەكاتی نەخۆشكەوتنی منداڵەكانیان بۆئەوەی زۆر چاوەڕوانی بینینی پزیشكی پسۆڕ نەكەن لەنەخۆشخانەی مناڵان، چونكە قەرەباڵغیەكی زۆر لەبەشی راوێژكاری ئەو نەخۆشخانەیە هەیە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 3966 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:40:26/08/2019