فشارەكانی ژیان كاریگەری لەسەر گەنجان دەبێت





تایبەت " تەندروستی "

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە فشارەكانی ژیانی سەردەمیانە كاریگەری لەسەر تەندروستی گەنجان هەیە و مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشیەكانی دڵ و شەكرە زیاد دەكات لەداهاتوودا.


ژمارەیەك زانای كۆمەڵەی هێڵس فاوەندەیشن لە لێكۆڵینەوەیەكدا بۆیان دەركەوتووە ئەو فشارانەی رووبەرووی گەنجان دەبێتەوە بەهۆی قەیرانی نیشتەجێبوون و كاركردن، كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستیان و تووشی بەرزەپەستانی خوێن و زیادبوونی دەردانی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل دەبن كە ئەو هۆرمۆنە لێپرسراوە لەشڵەژاوی.

زانایان هۆشداری دەدەن لەوەی ئەو گەنجانەی رووبەڕووی فشارەكانی ژیان دەبنەوە بەهۆی قەیرانی نیشتەجێبوون و بازاڕی كاركردن كە كاتژمێرەكانی كاركردن دیاری نەكراوە كاریگەری لەسەر تەندروستیان دەبێت و مەترسی ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیەكانی دڵ و شەكرە زیاد دەبێت لەقۆناغەكانی داهاتووی ژیانیان.

ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە/ سایتی ئیلاف
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1374 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:44:21/08/2019