لەپشووەكانی جەژن 132 منداڵ لەسلێمانی لەدایك بوون





تایبەت " تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی ڕۆژانی پشووی جەژنی قورباندا 132 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فێركاری لەشاری سلێمانی لەدایك بوون.



ئەو منداڵانەی لەرۆژانی پشووەكانی جەژن لەشاری سلێمانی لەدایك بوون 102 منداڵ بەشێوەی سروشتی و 30 منداڵیان بە نەشتەرگەری لەدایك بوون و هەروەها 64 منداڵ كوڕ و 68 منداڵیان كچ بوون.

لەماوەی پشووەكانی جەژنی قوربان لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فێركاری 814 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەكەیان كردووە و 632 نەخۆش سەردانی بەشی راوێژكاریان كردووە و 182 نەخۆش داخڵ كراون.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 739 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:44:19/08/2019