تیمێكی پزیشكی ددان سەردانی خانەی بەساڵاچووانیان كرد


" تەندروستی "

بە چاودێری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ، تیمێكی پسپۆڕی پزیشكی ددان بە سەرپەرشتی د.نەریمان ئەحمەد لێپرسراوی هۆبەی نەخۆشیەكانی دەم و ددان سەردانی خانەی بەساڵاچوانیان كرد لە گەڕەكی بەكرەجۆ بەمەبەستی پشكنین و چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی دەم و ددانی بەساڵاچووەكانی ئەو خانەیە.

لەو سەردانەدا ژمارەیەكی زۆر لە بەساڵاچووەكان بینران و پشكنیان بۆ ئەنجام درا و ناوی ئەو نەخۆشانە تۆماركرا كە پێویستیان بە چارەسەر هەیە،  لەڕێگەی بەشی تەندروستی خانەكەوە هەماهەنگی كرا كە بەبێ بەرامبەر لەناو سەنتەرەكانی دەم و ددان چارەسەری گرفتەكانی ددان بۆ بەساڵاچووان بكرێت.

لای خۆیانەوە بەساڵاچووان و بەرپرسانی خانەی بەساڵاچووان ئەو هەنگاوەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و تیمە پزیشكیەكەیان بەرزنرخاند و داوایان كرد تیمی پزیشكی پسپۆڕیەكانی دەروونی و هەناوی سەردانی خانەكە بكەن بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی بەساڵاچووان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:10:18/08/2019