چارەسەری نەخۆشی دەروونی و گەڕانەوە بۆ كۆمەڵگا
تایبەت " تەندروستی "
نەخۆشخانەی شەهید سەڵاحی موهەندیس نەخۆشخانەیەكی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یە و تایبەتە بەنەخۆشی دەروونی پیاوان و بەپێی جۆری نەخۆشیەكە بڕیار لەسەر مانەوەی نەخۆش دەدرێت.
لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی " تەندروستی" یاد فایەق ڕەسول توێژەری دەروونی لەنەخۆشخانەی شەهید سەڵاحی موهەندیس تیشكی خستەسەر كارو چالاكیەكانی نەخۆشخانەكە و رایگەیاند: لەم نەخۆشخانەیە ڕاهێنان و چارەسەر بە نەخۆش دەدرێت و ئامانج لە چارەسەرەكان دووبارە گەڕانەوەیانە بۆ ناو كۆمەڵگا.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 5314
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:26:16/07/2019