ئاگاداری تایبەت بەكڕینی پێداویستی پزیشكی





تایبەت " تەندروستی "

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی جارێكی دیكە ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكان دەكات هەڵدەستێت بەكڕینی بڕێك پێداویستی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی هیوا سەر بەرێوەبەرایەتیەكەی بەرێگەی كەمگری سنووردار.


هەر كۆمپانیایەك پەیوەندیدارە و تایبەتمەندە لەبوارەكەدا ئەم بەڵگەنامەی لەخوارەوە ئاماژەی بۆ كراوە لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بۆ بەشداربوون لەوەرگرتنی تەندەر:

1- (C.V) تایبەت بە كۆمپانیا.
2- (Item sheet) لیستی ئەو پێداویستیانەی دەتوانێت دابینی بكات.
3- بریكارنامەی كۆمپانیای بەرهەم هێنەر.

تێبینی/
- پێویستە كۆمپانیا مۆڵەتی وەزارەتی تەندروستی هەبێت.
- دواكات بۆ هێنانی بەڵگەكان رۆژی دووشەممە بەرواری 22/7/2019 كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی دەبێت و پێویستە لەزەرفێكی داخراودا بێت و ناو و واژۆ و مۆر و ژمارە تەلەفونی كۆمپانیای لەسەر بێت و رادەستی بەشی گرێبەستەكان بكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 986 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:42:15/07/2019