لەناوەندە تەندروستیەكان مەشقی هاوینە بۆ دەرچووەكان دەكرێتەوە




تایبەت " تەندروستی "

محەمەد عەلی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارمەندان و سەروەر عەزیز لێپرسراوی هۆبەی كارگێڕی پەرستاران و هاوژین عوسمان سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لەگەڵ دەرچووانی بەشی دەرمانسازی كۆبونەوە.

سەروەر عەزیز لێپرسراوی هۆبەی كارگێڕی پەرستاران بۆ سایتی " تەندروستی" ڕایگەیاند: ساڵانە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پێشوازی لەدەرچووانی بەشە پزیشكیەكان دەكات و  هەڵدەستێت بەڕێكخستنی مەشقی هاوینە بۆ دەرچووانی ئەو بەشانە لە نەخۆشخانەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.

وتیشی: بۆ ئەمساڵ لەگەڵ دەرچوانی ساڵانی (2018-2019 )ی بەشی دەرمانسازی كۆبوونەوە تا بتوانن مەشقی هاوینە لەناوەندە تەندروستیەكان ئەنجام بدەن بەمەبەستی زیاتر پێدانی زانیاری بەشێوەیەكی پراكتیكی و تیۆری، هەروەها سەرباری مەشقی هاوینە خولی زانستیان بۆ دەكرێتەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 1220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:03:07/07/2019