رێزلێنان بەخشرایە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی خانەنشینكراو




تایبەت " تەندروستی "

لەمەراسیمێكدا بەئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەكی زۆر لە لێپرسراوانی حزبی و حكومی و بەرپرسانی تەندروستی ڕێزلێنان بەخشرایە 118 پزیشك و كارمەندی تەندروستی و فەرمانبەری خانەنشینكراو.


لەمەراسیمەكەدا ووتاری لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی خوێندرایەوە و پاشان خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ووتارێكی پێشكەش كرد و خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە د.ئەنوەر شێخە پزیشكی پسپۆڕی خانەنشینكراو.

د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە ژمارەیەك لە پزیشك وكارمەندانی خانەنشینكراو ، دواتر لەلایەن چەند لێپرسراوێكی ئامادەبووی مەراسیمەكە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە تەواوی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەری خانەنشینكراو.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 897 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:12:02/07/2019