د.زانا عەبدولڕەحمان: ماندووبونی زۆر هۆكارێكە بۆ شەقیقە
تایبەت " تەندروستی "
شەقیقە یان سەرئێشەی توند بریتیە لە نەخۆشیەكی درێژخایەن كە كەسی تووشبوو ناوبەناو تووشی ئازاری سەر دەبێت و سەری بە هەرلایەكدا بجوڵێنێت ئازاری بۆ دروست دەبێت.
لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سایتی " تەندروستی " د.زانا عەبدولڕەحمان محەمەد پسپۆڕی نەخۆشیەكانی مێشك و دەمار ڕایدەگەیەنێت: هۆكارەكانی شەقیقە بۆماوەییە و هەندێكی دیكەیان پاڵنەرە و برسێتی زۆر و ماندووبوون و فشاری دەروونی و بێ خەوی و زۆربەكارهێنانی دەرمانی ئازارشكێن كاریگەری خراپ دروست دەكات لەئایندەی كەسی تووشبوو.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 12200
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:06:27/06/2019