ڕێنماییەكانی خۆپاراستن لەسكچوون و ڕشانەوە
تایبەت " تەندروستی "
هاوڵاتیانی خۆشەویست بۆ خۆپاراستن لەپەتای سكچوون و ڕشانەوە ئەم رێنماییانە جێبەجێ بكەن:
- پاكردنەوەی تانكی ئاوی خواردنەوە بەبەردەوامی لانی كەم شەش مانگ جارێك.
- تەنكی ئاو بەردەوام سەری داپۆشرابێت.
- شۆردنەوەی سەوزە و میوە بە باشی بەماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم.
- بەكارنەهێنانی خواردنی سەر عارەبانە و دەستگێڕەكان بۆ خۆپاراستن.
- دڵنیابوون لەسەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و پاكڕاگرتنی.
- بەكارنەهێنانی ئەو بەروبومانەی بەئاوی زێراب و پیس ئاو دەدەرێن.
- شوشتنی دەستەكان بە باشی پێش ئامادەكردنی خواردن و دوای چوونە W.C و پێش خواردن.
- بەكارهێنانی تەنیا سەهۆڵی بەفرگری ماڵەوە بۆ ساردكردنەوەی ئاوی خواردنەوە.
- بەكارنەهێنانی سەهۆڵی سەرشەقام كەپێدەچێت بەئاوی پاكژ دروست نەكرابێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2735
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:14:25/06/2019