ئاگاداری بەكرێدانی فرۆشگای نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ




تایبەت " تەندروستی"

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ جاری دووەم زیادكردنی ئاشكرا ئەنجام دەدات بەمەبەستی بەكرێدانی فرۆشگای نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆی چاو لەماوەی 15 ڕۆژ لەدوای بەرواری بڵاوبوونەوەی ئەم ئاگاداریە لەڕۆژنامەدا كاتژمێر 10ی پێشنیوەرۆ لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ.

ئەو كەسانەی ئارەزووی بەشداربوونیان هەیە ئامادەبن لەشوێن و كاتی ئاماژەپێكراو لەگەڵ هێنانی:

- بارمتەی یاسایی بەبڕی لە20% دابنێت.
- كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجییەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1046 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:36:17/06/2019