د.سازگار شەهاب: باشترە ئافرەتان گرنگی بەپاكوخاوێنی زێ بدەن



تایبەت " تەندروستی "

هەوكردنی زێ یەكێكە لەنەخۆشیە باوەكان لەنێو كچان و ژنان كە بەردەوام تووشیان دەبێت و لەزەمەنێكی كورتدا لەهەر نەخۆشێكدا چەندبارە دەبێتەوە.

زۆرجار ئەم نەخۆشیە مەترسی دروست دەكات ئەگەر نەخۆش هۆشیارانە مامەڵە نەكات و پاكو خاوێنی ڕانەگرێت و ڕێنمایەكان جێبەجێ نەكات.

د. سازگار شەهاب عەلی پزیشكی ڕاهێنراوی گشتی لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سایتی " تەندروستی"  تیشك دەخاتەسەر نەخۆشی هەوكردی زێ و كاریگەری لەسەر گرفتە سێكسیەكان لەنێوان هاوسەران و رایگەیاند: ئەوە نەخۆشیەكی باوە و پاكوخاوێنی زێ گرنگترە لەجەستە و پێویستە ئافرەتان ڕەچاوی بكەن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 4539 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:28:16/06/2019