د.جەمال مەحمود: رۆژوو زیان بە بەشێك لەتووشبووانی شەكرە دەگەیەنێت
تایبەت " تەندروستی "
تووشبوانی شەكرە لەكاتی بەرۆژبوون ئەگەری دابەزین یاخود بەرزبوونەوەی رێژەی شەكرەیان لێدەكرێت، كۆمەڵێك لەتووشبووانی شەكرە نابێت بەرۆژوو بن و زیانیان بەردەكەوێت، چونكە شەكرە نەخۆشیەكی قورسە و دەبێت بە باشی كۆنترۆڵ بكرێت.
د.جەمال مەحمود ساڵح پسپۆڕی نەخۆشیەكانی شەكرە و كوێرە گلاندەكان لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سایتی " تەندروستی " رێنمایی پێویست بۆ تووشبووانی شەكرە لەكاتی بەرۆژوو بوون دەخاتە روو و ئاماژەبەوەدەكات دەبێت تووشبووانی شەكرە پێش مانگی رەمەزان سەردانی پزیشكەكانیان بكەن بۆئەوەی بزانرێت نەخۆشیەكەیان رێگەیان پێ دەدات بەرۆژوو بن یاخود نا.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2541
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:55:23/05/2019