ئاگاداری تایبەت بە كڕینی پێداویستی قەستەرە و دڵی كراوە



تایبەت " تەندروستی "

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆگا و كۆمپانیاكان دەكات هەڵدەستێت بەكڕینی بڕێك پێداویستی قەستەرە و دڵی كراوە بۆ شوێنەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتیەكەی بەرێگەی كەمگری سنووردار.

هەر كۆمپانیایەك یان كۆگایەك پەیوەندیدارە هەستێت بەهێنانی (C.V) تایبەت بەكۆمپانیا و لیستی پێداویستیەكان لەگەڵ كاری هاوشێوە ئەگەر هەبێت و هەروەها بریكارنامەی هەر كۆمپانیەكی ڕەسەن ئەگەر هەیبێت.

دواكات بۆ هێنانی پێداویستیەكان رۆژی دووشەممە بەرواری 20/5/2019 كاتژمێر 11ی پێش نیوەرۆ دەبێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 762 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:17:15/05/2019