د.نزار عەبدوڵا: بەكارهێنانی بەخاخ باشترین چارەسەرە بۆ ڕەبۆ



تایبەت " تەندروستی"

ڕەبۆ یەكێكە لەنەخۆشیە درێژخایەنەكانی كۆئەندامی هەناسە و نەخۆش توشی تەنگە نەفەسی و كۆكە دەبێت و  هەندێك جار ئەم نەخۆشیە بۆماوەییە و بەتایبەت لەشەواندا تووشی مرۆڤ دەبێت.

ڕەبۆ پۆلێن دەكرێت بۆ چەند بەشێك و بەشێكیان بریتیە لە هەستیاری (حەساسیەت) و بەزۆری تووشی گەنج و منداڵ دەبێت بەتایبەت لەبەهاران كاتێك گژوگیا پێدەگات.

د.نزار عەبدوڵا چنارەیی پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی سنگ و كۆئەندامی هەناسە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سایتی " تەندروستی" رایگەیاند: هۆكارەكانی دروست بوونی نەخۆشی ڕەبۆ زۆرن، یەكێك لەو هۆكارانە بریتیە لە بەكارهێنانی كەرەستەكانی پاككەرەوە وەك ( موعجیزە و هاوشێوەكانی).

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 2229 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:58:12/05/2019