چارەسەری نەخۆشی زگماكی دڵی منداڵان




تایبەت " تەندروستی "

یەك لەسەد منداڵی لەدایكبوو نەخۆشی زگماكی دڵی هەیە و ئەو نەخۆشیە هۆكاری یەكەمی مردنی منداڵی تووشبووە بەناتەواوییەكان لەدوای لەدایك بوون.


دەستنیشانكردنی نەخۆشی زگماكی دڵی منداڵان:

* هەندێك حاڵەت لەناو سكی دایك دەست نیشان دەكرێت، لەرێگەی ئیكۆی دڵی منداڵەكە لەناو سكدا لەتەمەنی 14 - 16 هەفتەدا.
* زۆرینەی ئەم نەخۆشیە لەدوای لەدایك بوون دەست نیشان دەكرێت لەرێگەی ئیكۆی دڵی منداڵ.
* هەندێك حاڵەتی كەمیان دەستنیشانكردنی دوادەكەوێت بۆ كاتی خوێندنگا یاخود زانكۆ تەنانەت كاتی پێگەیشتن و بەساڵاچوون.

چارەسەری نەخۆشی زگماكی دڵی منداڵان:

- هەندێك حاڵەتیان تەنیا پێویستیان بەچاودێری 6-12 مانگ جارێك هەیە.
- هەندێك حاڵەتی دیكەیان تەنیا پێویستیان بە دەرمان و چاودێرییە.
- جۆرێكی دیكەیان پێویستیان بەنەشتەرگەری یان قەستەرە هەیە بۆ جارێك یاخود چەند جارێك لەژیاندا.
- هەموو ئەو منداڵانە پێویستیان بەچاودێرییە، تەنانەت دوای نەشتەرگەری.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1070 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:50:16/04/2019