ئاگاداری بۆ دابینكردنی پێداویستی پزیشكی پەلی دەستكرد




تایبەت " تەندروستی "

بەڕێوەبەرایەتی  گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆگا و كۆمپانیاكان دەكات كەهەڵدەستێت بەكڕینی بڕێك (پێداویستی پزیشكی پەلی دەستكرد) بۆ شوێنەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەكەی بەڕێگەی  كەمگری سنووردار. 


هەر كۆمپانیایەك  یان كۆگایەك پەیوەندارە هەستێت بەهێنانی (C.V) تایبەت بە كۆمپانیا و لیستی پێداویستیەكان، كاری هاوشێوە ئەگەر هەیبێت و هەروەها بریكارنامەی هەر كۆمپانیایەكی ڕەسەن ئەگەر هەیبێت.

دواكات بۆ هێنانی  پێداویستیەكان  ڕۆژی پێنج شەمە بەرواری (18/4/2019) كاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆ دەبێت.
تێبینی/ هەلی زیاتر  بۆ ئەو كۆگاو كۆمپانیایانە دەبێت كەبریكاری  كۆمپانیای  ڕەسەنن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 862 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:53:14/04/2019