چلەی ماتەمینی كارمەندی كۆچكردوو نەرمین عەزیز بەڕێوەچوو
تایبەت " تەندروستی "
بەئامادەبوونی جێگرانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەری كاگێڕی و لێپرسراوانی دیكەی تەندروستی و هاوڕێیانی، مەراسیمی چلەی ماتەمینی نەرمین عەزیز كارمەندی كۆچكردووی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێَمانی بەڕێوەچوو.
لەمەراسیمەكەدا ووتاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەلایەن د.هیرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی خوێندرایەوە و ماتەمینی بەخانەوادە وكەسوكار و هاوڕێ و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەكە ڕاگەیاند و ڕۆڵی دڵسۆزانەی كارمەندی كۆچكردووی بەرز نرخاند.
لەبەشێكی دیكەی مەراسیمەكەدا فازیڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری كارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەوتەیەكدا وێڕایی گەیاندنی پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی بەخانەوادە وكەسوكار و كارمەندانی هاوڕێی كارمەندی كۆچكردوو ،ئاماژەی بە ڕۆڵی دڵسۆزانەی ناوبراو كرد لەبەئەنجام گەیاندنی كارەكانی ڕۆژانەیدا لەناو بەڕێوەبەرایەتی.
كورتە ڤیدۆیەك لەسەر ژیانی نەرمین عەزیز جاف كارمەندی كۆچكردوو پێشكەش بەئامادەبوان كرا و كۆتایی بەمەراسیمی چلەی ماتەمینیەكە هات.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 4667
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:08:25/03/2019