تەندروستی سلێمانی ئامادەكاریی بۆ جەژنی نەورۆز رادەگەیەنێت
تایبەت " تەندروستی "
د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەپەیامێكدا پیرۆزبایی ئاراستەی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی كرد بەبۆنەی جەژنی نەورۆز.
بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پلان و ئامادەكارییەكانی بۆ پشووەكانی نەورۆز راگەیاند كە چەندین تیمی گەڕۆكی تەندروستی لەناوشار و شوێنە گەشتیارەكان ئامادەدەبن بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاوڵاتیان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2202
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:58:19/03/2019