خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی



تایبەت " تەندروستی "

كۆمەڵەی پزیشكانی نەشتەرگەری ئێسك خەڵاتی رێزلێنانیان بەخشیە بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی.

لەناو دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەلایەن د.سامان مەحمود خەڵاتی رێزلێنانی كۆمەڵەی پزیشكانی نەشتەرگەری ئێسك پێشكەشی د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كرا.

هاوكات بەناوی بەشی نەشتەگەری و ئێسك و شكاوی كۆمەڵەی پزیشكانی نەشتەرگەری ئێسك سوپاسی ئەرك و ماندووبوونی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كرا بۆ هاوكاری لەپێَشخستنی بەشەكەیان و یارمەتیدانی كۆمەڵەكەیان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 1728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:19:12/03/2019