ئاگادارى بۆكه‌مگرى سنوردار تایبه‌ت به‌دابین كردنى ده‌رمانى بێهۆشكارى
تایبه‌ت "ته‌ندروستی"
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى بۆجارى سێیه‌م ئاگادارى سه‌رجه‌م كۆگاو كۆمپانیاكانى بوارى ده‌رمان ده‌كات بۆبه‌شدارى كردن له‌كه‌مگرى سنوردار بۆدابین كردنى ده‌رمانى بێ هۆشكارى بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌و سه‌نته‌ره ته‌ندروستیه‌كانى سه‌ربه‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان كه‌به‌پێى كه‌مگرى سنوردار (محدوده) ئه‌نجام ده‌درێت ر هه‌ركۆمپانیایه‌ك به‌پێى په‌یوه‌ندیدارێتى ئاره‌زوومه‌نده باسه‌ردانى به‌شى گرێبه‌سته‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى بكات به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى ده‌رخسته كه‌تیایدا سه‌رجه‌م داواكارییه‌كان ومه‌رجه‌تایبه‌تیه‌كان دیارى كراوه بۆ به‌شدارى كردن تكایه ڕه‌چاوى ئه‌م خاڵانه بكه‌ن:
1- دواكات بۆگه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌رخسته‌كان ڕۆژى یه‌ك شه‌م به‌روارى 10-2-2019 كاتژمێر (9)ى پێش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت.
2- كردنه‌وه‌ى ده‌رخسته‌كان وله‌هه‌مان ڕۆژ ده‌بێت كاتژمێر (10:30)ى پێش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت له‌هۆڵى كۆبونه‌وه‌كانى دیوانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى وپێویسته نوێنه‌رى كۆمپانیاكان ئاماده‌بێت و دۆكۆمێنتى ته‌واوى پێ بێت بۆخۆناساندن.
3- ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه شیكردنه‌وه‌ئیحاله‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
تێبینى :
*كۆمپانیاى به‌شداربوو له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ده‌رخسته‌كه‌دا پێویسته ئه‌ستۆپاكى باجى ده‌رامه‌تى كۆمپانیاكانى پێ بێت له‌گه‌ڵ سیڤى كۆمپانیا، كارى هاوشێوه ئه‌گه‌رهه‌بێت.
*پێویسته له‌سه‌ر كۆمپانیا له‌كاتى به‌شدارى نه‌كردن له‌پرۆسه‌كه‌دا پێش ڕۆژى كردنه‌وه كه‌له‌سه‌ره‌وه دیاریكراوه نوسراوى لێبوردن (اعتزار) پێشكه‌شى لیژنه‌ى كردنه‌وه بكات به‌پێچه‌وانه‌وه له‌داهاتوودا به‌شدارى پێناكرێت.
*ده‌بێت سه‌رجه‌م ته‌نده‌ره‌كان به‌داخراوى و به‌مۆرى كۆمپانیاوه بگه‌ڕێندرێته‌وه ڕاده‌ستى لیژنه ڕاده‌ستى بكرێت له‌هۆڵى كۆبونه‌وه له‌دیوانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى .
*پێویسته كۆمپانیا تۆماربێت له‌وه‌زاره‌تى بازرگانى وته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تۆمارى كۆمپانیاكان.
* پێویسته كۆمپانیا لقى سه‌ره‌كى یان نوسینگه‌یه‌كى باوه‌ڕپێكراوى له‌شارى سلێمانى هه‌بێت.
*بۆبڕیاردان له‌ئیحاله‌كردن چانسى زیاتر بۆئه‌وكۆمپانیایانه‌یه كه‌ڕه‌سه‌نن یان بریكارى سه‌ره‌كین.
* پێویسته كۆمپانیا گه‌نجینه‌یه‌كى تایبه‌تى هه‌بێت به‌مه‌به‌ستى سه‌ردان كردنى له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه له‌كاتى پێویستدا .
* به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان پابه‌نده به‌باشترین كوالێتى ونرخى گونجاو
راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
ئه‌م بابه‌ته 992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:12:52:03/02/2019