خشتەی خواردەمەنی بۆ خوێندنگا ئەهلیەكان دیاری دەكرێت



تایبەت " تەندروستی "

بەمەبەستی بەزانستی كردن و باشتركردنی ئەو ماددە خۆراكیانەی لەخوێندنگا ئەهلیەكان بە خوێندكاران دەدرێت، كۆبونەوەیەك بەسەرپەرشتی د.سەفین ڕەسوڵ لێپرسراوی بەشی پلان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و د. بینایی كامەران لێپرسراوی هۆبەی زانستی خۆراك لەگەڵ بەڕێوەبەر و نوێنەری خوێندنگا ئەهلیەكانی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەو كۆبونەوەیەدا بەشی پلان و هۆبەی زانستی خۆراك خشتەی ئامادەكراوی ماددە خۆراكیەكانیان دیاریكرد كەپێویستە خوێندنگا ئەهلیەكان ڕەچاوی بكەن لەپێدانی ژەمەخۆراكیەكانیان بۆ خوێندكاران بەو ستانداردە جیهانیەی كەزانستی خۆراك دەیخوازێت لەپێناو تەندروستی خوێندكاران.

د. سەفین ڕەسوڵ لێپرسراوی بەشی پلان بەسایتی " تەندروستی" ڕاگەیاند: لەپێناو تەندروستی خوێندكاران ئەو كۆبونەوەیەیان ئەنجامداوە و لەبەرنامەیاندایە كۆنتڕۆڵی فرۆشگای خواردەمەنی خوێندنگا حكومیەكان بكەن لەپێناو تەندروستی گشتی خوێندكاران و فێرخوازان.

ئا: ئەنوەرحەمەغەریب - مەریوان جەمال
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 2776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:59:15/01/2019