به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى ده‌رمان كۆده‌بێته‌وه
تایبەت " تەندروستی "
به‌مه‌به‌ستى ڕێكخسته‌وه‌ى نرخى ده‌رمان له ده‌رمانخانه و نۆرینگه ئه‌هلیه‌كانی پارێزگاى سلێمانى كۆبونەوەیەك ئه‌نجامدرا.
به‌سه‌رپه‌رشتى د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد به‌رێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و د. ڕێناس لێپرسراوى به‌شى ده‌رمان و به‌ئاماده‌بونى به‌رپرسی لقی سلێمانی سه‌ندیكای ده‌رمان سازانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌نوێنه‌رى كۆمپانیاكانى ده‌رمان له‌پارێزگاى سلێمانى كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام درا و تاوتوێی كرینی ده‌رمان و رێكخستنه‌وه‌ی له پێناو خزمه‌تی زیاتری نه‌خۆش و هاوڵاتیان.
له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا د.سەباح نەسرەدین ئامانجى كۆبونه‌وه‌كه‌ى بۆ ئاماده‌بوان ڕونكرده‌وه و تێیدا تیشكى خسته‌سه‌ر پرۆسه‌ى نرخی ده‌رمان و رێكخستنه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتی ڕێكبخرێته‌وه به‌جۆرێك بێت كه هاوتابكرێت له‌هه‌موو شوێنه‌كاندا نرخ یه‌ك جۆربێت.
له‌به‌شێكى كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى به‌نوێنه‌رى كۆمپانیاكانى ده‌رمانى ڕاگه‌یاند: زیادكردنی نرخ قبوڵ ناكه‌ن له‌پێناو خزمەتی هاوڵاتیاندا، واته ڕێگا ناده‌ن یارى به‌نرخه‌كانه‌وه بكرێت له‌لایه‌ن هیچ كۆمپانیایه‌كه‌وه وكۆبونەوەكەشیان له‌پێناو نرخێكی كه‌م وكوالێتیه‌كی به‌رزی ده‌رمان ڕێكخراوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌ركۆمپانیایه‌ك سه‌رپێچى بڕیاره‌كانمان بكات له‌ڕێكخستنى نرخه‌كانى ده‌رماندا ڕووبه‌ڕووى یاساى ده‌كه‌نه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
ناوبراو دوابه‌دواى قسه‌كانى گوێبیستى داواكارى و سه‌رنج وتێبینى ئاماده‌بووان بوو به‌مه‌به‌ستى باش كردنى ڕه‌وشى ده‌رمان و نرخه‌كانى ده‌رمان له سنورى پارێزگاى سلێمانیدا.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئه‌م بابه‌ته 1648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:12:33:14/01/2019