لەنەشتەرگەرییەكی دەگمەن گەنجێك لەمردن رزگاردەكرێت



تایبەت " تەندروستی"

لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی نەشتەرگەرییەكی دەگمەن بۆ گەنجێكی دەڤەری پشدەر ئەنجام درا كەلەڕووداوی هاتوچۆدا تووشی پچڕاندنی شاخوێنهێنەری دڵ دەبێت، دوای گەیاندنی بۆنەخۆشخانەی فریاكەوتن لەلایەن تیمێكی فرە پسۆڕیی نەشتەرگەریەكی سەركەوتووی بۆ ئەنجامدرا و گەنجەكە لەمردن ڕزگار كرا.

د.دیلان ئەحمەد بەكر پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و دەمارەكانی خوێن تایبەت بە سایتی " تەندروستی" راگەیاند: ئەو حاڵەتە نەك لەهەرێمی كوردستان، بەڵكو لەوڵاتانی پێشكەوتوو دەگمەنە ولە % 80 بۆ 85ی ئەو كەسانەی تووشی پچڕانی شاخوێنهێنەری دڵ دەبن كۆتایی بەژیانیان دێت، بەڵام خۆشبەختانە لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی توانیان نەشتەرگەریەكی سەركەوتوو بۆ ئەو تووشبووە ئەنجام بدەن ولەمردن ڕزگاری بكەن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 5757 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:58:08/01/2019