بڕێك ماددەی هۆشبەر و دەرمانی قەدەغەكراو لەناوبرا



تایبەت " تەندروستی"

ئەمڕۆ پێنج شەمە 27-12-2018 لەسووتوخانەی تانجەرۆ لەشاری سلێمانی بەسەرپەرشتی لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەئامادەبوونی نوێنەری دادگا و ئاسایشی سلێمانی بڕێك ماددەی هۆشبەر و دەرمانی قەدەغەكراو سووتێنرا و لەناوبرا.

لەوبارەیەوە زەردەشت حەمید ئەندامی لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان لەبەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی تایبەت بەسایتی " تەندروستی" راگەیاند: ئەو ماددانەی لەلایەن لیژنەكەیانەوە سووتێنران و لەناوبران بریتی بوون لە نزیكەی هەزار حەبی ترامادۆڵ و 900 گرام حەشیش و 56 گرام تلیاك و 3 شوشە ماددەی ئەمیڤیتامین و 3 دەبەی 15 لیتری ماددەی شلی گوماناوی.

وتیشی: لەماوەی رابردوودا دەست بەسەر ئەو حەپ و ماددە هۆشبەرانەدا گیراوە و دوای یەكلابوونەوەی كەیسەكانیان، لەلایەن دادگاوە بڕیاری لەناوبردنی ئەو ماددانە دەركراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





ئه‌م بابه‌ته 1120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:02:27/12/2018