بەشی منداڵان لە نەخۆشخانەی عەلی كەمال كرایەوە



تایبەت" تەندروستی"

لەمەراسیمێكدا بەئامادەبوونی محەمەد عەلی ساڵح یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی  سلێمانی و بەڕێوەبەر و پزیشك و كارمەندان، بەشی نەخۆشیەكانی منداڵان لەنەخۆشخانەی عەلی كەمال كرایەوە، پاشان قاتی دووی نەخۆشخانەكە كرایەوە كەبەهاوكاری و لەسەر تێچووی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم نۆژەن كراوەتەوە.

بەیان عەبدولڕەحیم بەرێوبەری نەخۆشخانەی عەلی كەمال لەلێدوانێكدا بۆسایتی " تەندروستی" ڕایگەیاند: كردنەوەی ئەوبەشەی منداڵان یەكێكە لەهەنگاوە گرنگەكانیان كەدەتوانرێت لەو رێگەیەوە چارەسەری پێویست بۆ ژمارەیەكی بەرچاو منداڵ بكرێت، لەهەمانكاتدا كردنەوەی ئەم بەشە ڕۆڵێكی گەورەی دەبێت لەكەمكردنەوەی فشاری سەر نەخۆشخانەی ئێوارانی منداڵان بەوەش دەتوانرێت خزمەتێكی باش بەمنداڵانی نەخۆش بكرێت. 

ئا: هاوكار سەڵاحەدین- ئەنوەرحەمە غەریب
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 3072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:33:26/12/2018