هەڵمەتی كوتان دژی ئیفلیجی منداڵان لە سلێمانی دەستیپێكرد



تایبەت " تەندروستی"

بەئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و ژمارەیەك لەپزیشكان و كارمەندانی تەندروستی، لەمەڵبەندی تەندروستی كارێزە ووشك هەڵمەتی كوتان دژی ئیفلیجی منداڵان دەستی پێكرد.

ئەمرۆ یەك شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی بەهاوكاری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO هەڵمەتێكی كوتان دژی ئیفلیجی منداڵان دەستپێكرد كەماوەی 5 رۆژ بەردەوام دەبێت.

لەم هەڵمەتەدا 499  تیمی دووكەسی و101 سەرپەرشتیار و307 ئۆتومبێل  تێیدا بەشداردەبن و پێویستە 248392 منداڵی خوارتەمەن پێنج ساڵ بكوترێن لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین و كەمپەكانی باریكە و عەربەت و ئاشتی و سورداش و قۆرەتوو و تازەدێ.

ئا: ئەنوەر حەمە غەریب – هەرێم بابە عەلی
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 2084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:10:23/12/2018