سەنتەرێكی ڕاهێنان لە نەخۆشخانەی هیوا كرایەوە
تایبەت " تەندروستی"
بەئامادەبوونی د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی هەرێم و كونسوڵی ژاپۆن لەهەرێمی كوردستان و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و یاریدەدەرانی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لەپزیشكان و میوانان، سەنتەرێكی چارەسەری سروشتی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە و هیمۆفیلیا لەنەخۆشخانەی هیوا لەسلێمانی كرایەوە.
ئەو سەنتەرە لەلایەن ڕێكخراوی شنەبای ئاشتی ژاپۆنی لەناو نەخۆشخانەی هیوا لەشاری سلێمانی بەبڕی زیاترلە 183 هەزار دۆلار دروستكراوە، كاری ئەم سەنتەرە ڕاهێنانی جەستەی و چارەسەری سروشتیە بۆ تووشبووانی هیمۆفیلیا و شێرپەنجە كەدوای وەرگرتنی چارەسەری كیمیایی تووشبووانی شێرپەنجە دەبرێنە ئەم سەنتەرە و ڕاهێنان و وەرزشیان پێ دەكرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1439
جار خوێنراوهتهوه
PM:09:23:20/12/2018