لەسلێمانی یادی رۆژی جیهانی شەكرە كرایەوە



تایبەت " تەندروستی"

لەسەنتەری شەكرەوكوێرەگلاندەكان لەسلێمانی وبەئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسانی دیكەی تەندروستی و بەڕێوەبەر و كارمەندانی سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لە ڕۆژی 14/11 مەراسیمێك سازكرا بەبۆنەی رۆژی جیهانی شەكرە.

لەسەرەتای مەراسیمەكەدا پشكنین بۆ ژمارەیەك نەخۆشی تووشبوو و هاوڵاتی ئەنجامدرا كەبەمەبەستی زانینی ڕێژەی شەكرە سەردانی سەنتەرەكەیان كردبوو.

دواتر لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەری سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان ئاماژەیان بەكار و چالاكیەكان و ئاماری نوێی نەخۆشی توشبوو بەشەكرە لەمساڵدا خستەڕوو.

هاوكات ڕێنمایی تەندروستی تایبەت بەنەخۆشی شەكرە لەمیدیاكانەوە ئاراستەی هاوڵاتیان كرا بەمەبەستی بەرزركردنەوەی ئاستی هۆشیاری تەندروستیان و كەمكردنەوەی تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

















ئه‌م بابه‌ته 713 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:43:14/11/2018