سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان و خزمەتكردنێكی بەردەوام



تایبەت " تەندروستی"

سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان یەكێكە لەوسەنتەرە گرنگانەی سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیە بۆ چارەسەركردن و كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی شەكرە بۆ تووشبوانی سەروو تەمەنی 15 ساڵ لەگەڵ چارەسەركردنی كەمی هۆرمۆنی گەشەی منداڵ و كەمی هۆرمۆنی نێرینە و هۆرمۆنی غودەكان لەتەمەنی سەروو 11 ساڵەوە.

لەسەنتەری شەكرەو كوێرەگلاندەكان خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەشی هاوڵاتیان دەكرێت لەهەموو ئەو كارانەی تایبەتن بە نەخۆشی شەكرە و كوێرەگلاندەكان لەگەڵ تۆماركردنی ناو و چارەسەركردن و چاودێریكردنی هەموو ئەو هاوڵاتیانەی تووشی نەخۆشی شەكرە بوون لەگەڵ دابینكردنی دەرمانی پێویست و بەردەوام بۆ نەخۆشەكان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی






ئه‌م بابه‌ته 1478 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:59:13/11/2018