برێك ماددەی جۆراوجۆری هۆشبەر سووتێنرا




تایبەت " تەندروستی"

ئەمڕۆ یەك شەمە 11-11-2018 لەسووتوخانەی تانجەرۆ لەشاری سلێمانی و بەسەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەئامادەبوونی نوێنەری دادگا و ئاسایشی سلێمانی و وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆكی سەندیكای دەرمانسازان بڕێكی زۆر ماددەی جۆراوجۆری هۆشبەر سووتێنران.

زەردەشت حەمید نوێنەری بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی تایبەت بەسایتی " تەندروستی" راگەیاند: لەماوەی رابردوودا دەست بەسەر ئەو ماددە هۆشبەرانەدا گیراوە و دوای بەسزاگەیاندنی تاوانباران، لەلایەن لیژنەیەكەوە بڕیاری لەناوبردنی ماددەكان دراوە كە بریتیە لە 35 گرام كریستاڵ و 715 گرام حەشیش و 630  دەنك حەپی ترامادۆڵ و 14 دەرزی ترامادۆڵ و 1100 حەپی جۆراوجۆر وەكو میتادۆن لەگەڵ537 گرام مادەی جۆراوجۆری وەكو هیرۆین و312 گرام تلیاك.

د.حەسەن ڕەمەزان پزیشكی دەرمانساز و سەرۆكی لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان ووتی: ئەوان وەكو لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان هەستان بەلەناوبردنی بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر كەزۆربەیان قەدەغەكراوە و بەهیچ شێوەیەك ناكرێت مامەڵەیان پێوەبكرێت بەشێوەیەكی ئاسایی لەلایەن هاوڵاتیانەوە و ماددەكانیش پیًَكهاتوون لە (هیرۆین، حەشیشە، تلیاك، ترامادۆڵ) و ماددەی تری قەدەغەكراو.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی











ئه‌م بابه‌ته 1702 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:57:11/11/2018