گۆڕانكاریی ئیداری لەمەڵبەندی تەندروستی عەلی ناجی كرا
تایبەت " تەندروستی"
بەمەبەستی باشتر ڕێكخستنەوەی كاروبارە ئیداریەكان و خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیانی سنوورەكە، لەناو مەڵبەندی تەندروستی عەلی ناجی و بەئامادەبوونی محەمەد عەلی ساڵح یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەر و كارمەندانی تەندروستی مەڵبەندەكە ئاڵوگۆڕی پۆستی بەڕێوبەری كارگێری مەڵبەندەكە بەرێوەچوو.
هەرلەكۆبوەنەوەكەدا هەڵسەنگاندن بۆ ئیشوكارەكانی پێشووتری مەڵبەندەكە كرا و ڕۆڵی بەڕێوبەر و ستافی كارمەندان بەرزنرخێنراو داوا لەبەڕێوبەری نوێ و كارمەندانی مەڵبەندی تەندروستی عەلی ناجی كرا بەگڕوتینی جارانەوە لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1464
جار خوێنراوهتهوه
PM:02:44:10/11/2018