لەڕۆژی جیهانی تیشك سیمینارێكی زانستی بەڕێوەچوو





تایبەت " تەندروستی"

لەهۆتێل تایتانیك لەشاری سلێمانی بە بەشداری ژمارەیەك پزیشكی بیانی و ناوخۆیی پسپۆڕی تیشك و سۆنەر، سیمینارێكی زانستی بەرێوەچوو و تێیدا ئەو هۆكارانە خرانەڕوو كە لەڕێگەی تیشك و سۆنەر كاریگەری لەسەر دڵ دروست دەكەن.

لەلێدوانێكدا بۆ سایتی " تەندروستی" د.سەفین ڕەسوڵ علی سەرۆكی بەشی تیشك و سۆنەر بەگرنگیەوە باسی لەڕێكخستنی ئەو چالاكیە زانستییە كرد و ڕایگەیاند: یەكەمین جارە لەشاری سلێمانی لەڕۆژی جیهانی تیشكدا ڕێك دەخرێت و چەندین بابەتی زانستی لەلایەن بەشێك لەپزیشكانی بەشداربوو لەسەر كاریگەری تیشك و سۆنەر لەسەر دڵ  خرانەڕوو.

لەكۆتایی چالاكییە زانستیەكەدا بڕوانامە بەسەر ئەو پزیشكانەدا دابەشكرا كە بابەتەكانیان پێشكەش كرد.

رۆژی 8ی تشرینی یەكەم دەستنیشان كراوە بەڕۆژی جیهانی تیشك و لەو ڕۆژەدا چەندین چالاكی بەو بۆنەیەوە ڕێك دەخرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی













ئه‌م بابه‌ته 961 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:09:08/11/2018