سێ هەزار منداڵ لەسەنتەری راهێنانی منداڵان چارەسەر وەردەگرن
تایبەت " تەندروستی"
سەنتەری ڕاهێنانی منداڵان یەكێكە لە سەنتەرە تایبەت و پڕخزمەتگوزاریەكانی تایبەت بەنەخۆشیەكانی ئیفلیجی منداڵان، ئەو سەنتەرە خزمەتكاری رۆحی نەوەكانی ئایندەیە بۆ ئەوەی ژیان بەردەوام بێت و سەلامەتی بۆ ئێستا و ئایندە دەستەبەربكات، بۆئەوەی مرۆڤەكان لە بنەرەتەوە لەسەر پێكانیان بڕۆن و پشتیان بەخودی خۆیان بێت.
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كۆی نەخۆشی تۆماركراو لەسەنتەری راهێنانی فێركاری منداڵان كەبەردەوام پێویستیان بەچارەسەر و سەردان و چاودێری هەیە بریتیە لە 2876 منداڵی نەخۆش و تووشبووی ئیفلیجی و تەمەنیان لە نێوان 2 بۆ 12 ساڵیدایە.
لەكۆی نەخۆشە تۆماركراوەكانی سەنتەری راهێنانی منداڵان لەشاری سلێمانی 1236 نەخۆشیان لەرەگەزی مێن و 1640 نەخۆشیان لەرەگەزی نێرن.
سەنتەری راهێنانی منداڵان سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیە و تاكە سەنتەرە بۆ راهێنانی منداڵانی تووشبووی ئیفلیجی لەسنووری پارێزگای سلێمانی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1455
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:32:07/11/2018