پەرتوكی هۆشیاری دەم وددان بەسەر خوێندكاران دابەش دەكرێت
تایبەت " تەندروستی"
بەئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ومحەمەد علی یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی و ژمارەیەك لەلێپرسراوانی تەندروستی و پزیشكانی ددان، پەرتوكی تەندروستی دەم وددان تایبەت بەمنداڵان بەسەر خوێندكارانی خوێندنگای شەهیدانی قڕگە لەشاری سلێمانی دابەشكرا.
لەلێدوانێكیدا بۆ سایتی "تەندروستی" د.دلێر ڕەئوف پزیشكی ڕاهێنراوی ددان ڕایگەیاند: ئامادەكردنی ئەم پەرتووكە بەپاڵپشتی و هاوكاری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی زیاتر لەسێ هەزار دانەی لەچاپ دراوە و لەئایندەیەكی نزیكدا سەرجەم پەرتوكەكان بەسەر زۆرێك لەخوێندنگاكانی دیكەی شاری سلێمانی دابەش دەكرێن.
وتیشی: وەك یەكەم خوێندنگا زیاتر لە 300 پەرتوكیان بەسەر خوێندكارانی خوێندنگای شەهیدانی قڕگە لەگەڕەكی قڕگەی شاری سلێمانی دابەشكرد.
ئامانجی ئەم پەرتووكە بڵاوكردنەوەی هۆشیارییە بۆ خوێندكاران و منداڵان لەتەمەنی 1 تاوەكو 12 ساڵی بۆئەوەی ببنە خاوەن دەم و ددانێكی تەندروست لەسەرەتای قۆناغی تەمەنیان، ئەم پەرتووكە چەندین رێنمایی گرنگی لەخۆگرتووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 842
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:56:05/11/2018