كۆنفرانسێك لەسەر نەشتەرگەری شەویلگە و ڕوو بەڕێوەچوو




تایبەت " تەندروستی"

لەهۆتێل شاری جوان لەشاری سلێمانی كۆنفرانسێكی زانستی لەژێرناونیشانی نەشتەرگەری شەویلگەو ڕوو بەئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ژمارەیەك لە پزیشكانی ناوخۆیی و بیانی بەرێوەچوو.

لەكۆنفرانسەكەدا 25  توێژینەوەی زانستی لەسەر حاڵەتی نەشتەرگەری شەویلگە و ڕووخسار پێشكەش كران كە دووان لە توێژینەوەكان لەرێگەی ئینتەرنێت و بەشێوەی ئۆن لاین خرایەڕوو و گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

ئەو كۆنفرانسە زانستیە بەهەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەشی نەشتەرگەری شەویلگەو ڕوو لەنەخۆشخانەی فێركاری و هەمان بەشی زانكۆی سلێمانی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی













ئه‌م بابه‌ته 1214 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:38:03/11/2018