نەخۆشخانەیەك بۆ نەشتەرگەری دڵی منداڵان دەكرێتەوە
تایبەت " تەندروستی "
بەمەبەستی ئامادەكاریی بۆ كردنەوەی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە نەشتەرگەری دڵی منداڵان، وەفدێكی وڵاتی ئیتاڵیا سەردانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یان كرد و لەگەڵ د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و نوێنەری ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان كۆبونەوە.
لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆكرا لەبارەی كردنەوەی ئەو نەخۆشخانە تایبەتەی بریارە لە سلێمانی بكرێتەوە بۆ ئەوەی نەشتەرگەری بۆ ئەو منداڵانە بكرێت كەدڵیان كونە و چارەسەریان لەدەرەوەی وڵاتە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 871
جار خوێنراوهتهوه
PM:09:24:01/11/2018