نەشتەرگەری جوانكاریی لووت



" تەندروستی"

نەشتەرگەری جوانكاریی و بچووكردنەوەی لووت لەئێستادا یەكێكە لەو نەشتەرگەرییانەی زۆر بڵاوە لەجیهاندا و سەرباری ئەوەی لەچەند حاڵەتێكدا نەشتەرگەرییەكی قورسە ، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی هاوڵاتیان لەسەرتاسەری جیهانەوە ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدەن.

بەپێی زانیاریی پزیشكان ماوەی نەشتەگەری جوانكاریی لووت لەنێوان سەعاتێك بۆ دوو سەعات دەخایەنێت و دوو جۆری هەیە كەیەكێكیان ناوخۆییە و برینی تێناكەوێت و ئەوی دیكەشيان دەرەكیە و قۆناغی دوای نەشتەرگەری جوانكاریی لووت پێویستی بە ماوەی 7 بۆ 15 رۆژ هەیە بۆ چاكبوونەوە و بۆماوەی 10 رۆژ لەزگە دەدرێت لەشوێنی نەشتەرگەرییەكە ئەگەر هاتوو گۆڕانكاریی لەشێوەی لووتدا كرا.

ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی






ئه‌م بابه‌ته 3270 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:23:25/07/2016